AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٣ ٠٩:٢٨

لاریجانی: ڕێگایەک جگە لە بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی ساختەی زایۆنی نەماوەتەوە

لاریجانی: ڕێگایەک جگە لە بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی ساختەی زایۆنی نەماوەتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە کاردانەوە بە شەهادەتی هەیسەم عەلی تەباتەبایی جەختی کرد: نتانیاهۆ ئەوەندە درێژە دەداتە سەربزێویەکانی هەتا هەمووان تێدەگەن کە ڕێگایەک جگە لە بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڕژێمە ساختە نەماوەتەوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: لە شەوی شەهادەتی فاتیمەی زەهرا (د.خ) یەکێک لە لایەنگرانی ڕاستەقینەی خاتوونی هەر دوو عالەم ، برای گیانفیدامان هەیسەم عەلی تەباتەبایی لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵا، لەگەڵ چەند دۆستی بەدەستی جەنایەتکاری ئیسرائیل شەهید بوون.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان گەییشتنە ئارەزووی خۆیان، بەڵام نتانیاهۆ ئەوەندە درێژە دەداتە سەربزێویەکانی هە هەمووان تێدەگەن کە ڕێگایەک جگە لە بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڕژێمە ساختە نەماوەتەوە.

لاریجانی درێژەی دا: ئەو داخە لە ڕێبەری پایەبەرزی حزبوڵڵا و ئەندامانی گیانیفیدای سەرەخۆشی دەکەم.

News ID 57660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha